.
10:16 AM - 06/12/2025
حەسەن سەلمان، ڕاوێژكاری یاسایی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند، دابەشكردنی پارەی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان بابەتێكی داراییە و پەیوەندی بە كۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و پەسەندكردنی ناوی كاندیدە سەركەوتووەكانەوە هەیە.
وتیشی، پارەی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان لەلایەن وەزارەتی دارایی یاخود كۆمیسیۆنەوە دەدرێت.
لەبارەی میكانیزمی پڕكردنەوەی شوێنی كاندیدە دوورخراوەكانیش، ڕاوێژكارەكەی كۆمسیۆن دەڵێت، هەر كاندیدێكی سەركەوتوو كە دوور دەخرێتەوە، دەنگەكانیشی ڕەتدەكرێتەوە، دەشڵێت، ئەگەر لیستەكە بەئەندازەی بەدەستهێنانی كورسییەك دەنگی مابوو، ئەوا كورسییەكە بۆ هەمان لیست دەبێت و بەپێچەوانەوە دەدرێتە ئەو لیستەی زۆرترین دەنگی هەیە، بەڵام دەنگەكانی نەیگەیاندووەتە ئەندازەی بەدەستهێنانی كورسییەك و بە گەورەترین دۆڕاو هەژمار دەكرێت.
بڕیارە لەپاش یەكلایكردنەوەی سەرجەم تانەكان، هەفتەی داهاتوو ناوی كاندیدە سەركەوتووەكان بۆ دادگای فیدراڵی بەمەبەستی پەسەندكردنیان، بەرزبكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە