.
10:02 AM - 06/12/2025
تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ بەدوای چارەسەرەوەیە بۆ پرسەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆرینی دەسەڵاتی ئێستای ئێرانیش لە بەرژەوەندی ئیدارەكەی ترەمپدا نییە، بەڵكو ئیدارەی ئێستای ئەمریكا ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە.
باراك لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران رایگەیاند، ئەمە پرسێكە بۆ ئیسرائیل نەك ئەمریكا، جێهێشتنی ئەم بابەتەش بۆ ناوچەكە مانای خۆی هەیە، بەڵام پێیوایە چیرۆكی ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران كۆتایی نەهاتووە. لەبارەی هەنگاوەكانی ترەمپ بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی 12رۆژەش، بە مێژوویی و سەرسوڕهێنەر وەسفی كرد و، تەئكیدیشی كردەوە لەوەی سەرۆكی ئەمریكا ئامانجی گۆڕینی رژێم نەبووە.
بە وتەی باراك ، حكومەتی ئەمریكا بەدوای چارەسەری خێرای قەیرانی ناوچەكەدا دەگەڕێت، بەڵام ئەم رێگایە تەنیا كاتێك دێتەدی، كە تاران بچێتە ناو وتووێژی جددی و پابەند بێت پێیەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە