کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆجەلان: دەكرێت هەسەدە ببێت بە دوو بەش

.

09:27 AM - 06/12/2025

ئەندامێكی لیژنە پەرلەمانییەكەی توركیا، كە  24ی مانگی رابردوو چوونە ئیمراڵی، دەڵێت، ئۆجەلان پێی وتوون هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەبێت بە دوو بەش، هێزێكیان دەچنە ناو سوپای سوریاوە و هێزەكەی تریشیان  هێڵی بەرگریی خۆجێی پێكدەهێنن.

گوڵستان كۆچیغیت ئەندامی لیژنەی هاودەنگی نیشتمانیی، برایەتی و دیموكراسیی لە پشكی دەم پارتی، كە  یەكێك بوو لە ئەندامانی ئەو وەفدە سێ كەسییەی بەناوی لیژنەكەوە سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانیان كرد، رەخنە لە شێوازی كورتكردنەوە و پێشكەشكردنی وتەكانی ئۆجەلان لە لیژنە پەرلەمانییەكەی توركیا دەگرێت و دەڵێت، ئۆجەلان هۆشدارییداوە لەوەی ئەگەر بێت و سوریا نەبێتە وڵاتێكی دیموكراتیی، ئەوا ئەحمەد شەرع كە ئێستا سەرۆكایەتی وڵاتەكە دەكات، دەكرێت ببێتە دیكتاتۆر.

 ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆجەلان شێوازێكی چارەسەریی بۆ پرسی هەسەدە پێشكەشكردووە، بەڵام ئەمە لەكاتی باسكردنی كۆبوونەوە و وتەكانی ئۆجەلان لە لیژنە پەرلەمانییەكەی توركیا  باس نەكراوە. گوڵستان كۆچیغیت باسی لەوەشكرد، عەبدوڵا ئۆجەلان  پێی راگەیاندوون، دەكرێت هێزی سەربازیی هەسەدە تێكەڵاوی سوپا ببێت ‌و ئەو هێزەشی كە دەمێنێتەوە، هێزەكانی ئاسایشی خۆجێی پێكبهێنن. 
راشیگەیاند، لەمیانی دیدارەكە ئۆجەلان وتویەتی، من نەمگوتووە یەپەگە بێمەرج سەرجەم چەكەكانی دابنێت ‌و هاوشێوەی پەكەكە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوەی لەوبارەیەوە دەوترێت دروست نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە