.
09:45 PM - 05/12/2025
دلبەر مەجید بەگ دەرگەڵەیی، ئەو ژنەی کڵاوەکەی سەری شاعیری گەورەی عیراق، محەمەد مەهدی جەواهیری چنی، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.
ئەم خاتوونە لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی رابردوودا دایک و برایەکی و خوشکێکی بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی ئەوسای عیراق شەهید دەبن، بەو هۆیەوە چەندین شیعر و پەخشانی نەتەوەیی دەنووسێت و دەست دەکات بە چنینی کڵاوی پیاوانە و بە پیتی ئینگلیزی لێیان دەنووسێت کوردستان یان نەمان.
لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی رابردوودا سێ دانە لەم کڵاوانە بەدیاری دەدات بە سەرۆک مام جەلال و ئەویش یەکێک لەو کڵاوانە بەدیاریی دەدات بە جەواهیری.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە