.
09:21 PM - 05/12/2025
ژمارەیەك رێكخراوی خۆبەش لە قەزای قەرەداغ دەستیان بە هەڵمەتی زاگرۆسانە كرد، كە ئەم هەڵمەتە خۆی دەبینێتەوە لە چاندنی بەڕوو و لەو رۆژەدا سەدان هەزار بەڕوو دەچێندرێن.
هاوكات بەشێكی زۆر لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیش بەشدارییان لە هەڵمەتەكەدا كرد.
ئەم هەڵمە ماوەی حەوت ساڵە، ساڵانە لەم وەرزەدا لە هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارچەكانی تری كوردستان ئەنجام دەدرێت، لە كاتێكدا هەڵمەتەكە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی خاك و ڕۆژی جیهانیی كاری خۆبەخشی، ماوەی هەڵمەتەكەش 25 ڕۆژە و بڕیارە لە ناوچە جیاجیاكانی دیكەی كوردستان بەردەوام بێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە