کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سنووری چەمچەماڵ و عەربەت نەوتی سپی دابەشدەكرێت

.

02:36 PM - 05/12/2025

سبەینێ‌ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ‌و دووسبەی لە ناحیەی عەربەت دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت، كە بۆ هەر خێزانێك 200 لیترە‌و نرخەكەشی 104 هەزار دینارە.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، سبەینێ‌ ڕۆژی 6ی 12ی 2025 لە گەڕەكەكانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ‌و ناحیەی شۆڕش‌و سەنگاو نەوت دابەش دەكرێت، ئەو هاووڵاتیانەی كارتی زیرەكی نەوتیان هەیە دەتوانن نەوت وەربگرن. ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕی نەوتەكە 200 لیترە‌و بە نرخی 104 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان.

هاوكات بڕیارە  رۆژی یەكشەممە 7ی 12ی 2025، لە سنووری ناحیەی عەربەت لە عەربەتی سەروو، بەردەم مزگەوتی ڕووناكی، عەربەتی خواروو، شەهیدان تەنیشت گەراجی عەربەت-سلێمانی دەست بەدابەشكردنی نەوت بكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە