.
11:53 AM - 03/12/2025
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ڕێكخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت دا، رایگەیاند، سەر زەنشتی ئەوكارەی گوندی لاجان دەكەین، كە بینیمان خاوەن پێداویستییەكی تایبەت لە سەر ماڵی خۆی دەربەدەركرابوو.
عومەر جەبار، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ڕێكخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ٣-١٢ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتە، ئێمەش لەم ڕۆژەدا دەڵین خاوەن پێداویستی تایبەت شیاوی خزمەت كردنی زیاتر و دەستگیرۆیی زیاترن، ئەوەش بەوەدەكرێت كە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان چاوی زیاتریان لە خاوەن پێداویستییەتایبەتەكان بێت و لە ڕێگەی پڕۆژە یاسای تایبەتەوە ژیانێكی سابت و بەردەواممان بۆ دابین بكەن، نەك بەچاوی بەزەییەوە سەیرمان بكەن، بە پێچەوانەوە ئێمەش تاكێكی گرنگی كۆمەڵگەین و ژیانی ئێمەش وەك هەر تاكێكی تری كۆمەڵگەیە، تەنیا جیاوازی ئەوەیە ژیان كردن بۆ ئێمە سەختترە، بۆیە دڵێم تكایە ئیتر بەسە بەچاوی بەزەییەوە سەیرمان مەكەن تەماشای تواناكانمان بكەن.
وتیشی، هەر لێرەوە بەدرفەتی دەزانم، لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت دا، سەر زەنشتی ئەوكارەی گوندی لاجان بكەین، كە بینیمان خاوەن پێداویستییەكی تایبەت بەم سەرمایە لە سەر ماڵ و حاڵی خۆی دەربەدەركرابوو، بۆ ئێمە چەندین جار بارتەقای سەختییەكانی ژیانمان ئەو وێنەیە ئازاری داین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆتایدا دەڵێم، هیواخوازم لە ساڵی ئایندەدا كە یادی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكەینەوە خاوەن پێداویستی تایبەت لەهەرێمی كوردستان هەر هیچ نەبێت بەشێك لە خواستەكانی دابین كرابێت و ئاهێك بگێڕینەوە بۆ ژیانی دژواری خاوەن پێداویستی تایبەت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە