.
09:10 AM - 03/12/2025
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمپانیای دانەغاز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێدا هاتووە، لە دوای هێرشەکەی 26ی ئەم مانگە، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆری سنووری چەمچەماڵ ئاسایی بووەتەوە.
دەشڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی رێکارە ئەمنییەکانیان تووندوتۆڵ کردووەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەگەڵ هاوبەشەکانیان پابەندن بە دابینکردنی دۆخێکی سەلامەت بۆ کارمەندەکانیان، هەروەها دابینکردنی کارەبا و غازی LPG بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و زیانێکی زۆر بەر کۆگایەکی غازی شل کەوت، ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی نزیکەی 80%ی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە