.
08:52 PM - 02/12/2025
هەشت وڵاتی ئەندام لە ڕێكخراوی ئۆپێك پڵەس، ڕێككەوتن لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ چارەكی یەكەمی ساڵی 2026، ئەوەش بۆ سەقامگیركردنی بازاڕە.
بەپێی داتاكانی ئۆپێك، پشكی عیراق لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ماوەی چارەكی یەكەمی ساڵی 2026 بۆ مانگەكانی كانوونی دووەم، شوبات و ئادار، چوار ملیۆن و 273 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا.
ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، سعودیە بەرزترین پشكی بەرهەمهێنانی دەبێت، كە ڕۆژانە 10 ملیۆن و 103 هەزار بەرمیلە، لە دوای ئەویش روسیا دێت بە نۆ ملیۆن و 574 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، دواتر عیراق و دوای ئەویش ئیمارات بە سێ ملیۆن و 411 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و پاشان كوەیت پشكی بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن و 580 هەزار بەرمیل دەبێت لە ڕۆژێكدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە