.
07:56 PM - 02/12/2025
حكومەتی ئێران دووپاتیدەكاتەوە، دەرگای دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دانەخراوە، بەڵام مەرجیان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەر دانوستانێك.
لەو بارەیەوە عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا ئاشكرایكردووە، ئاستەنگی سەرەكی بەردەم دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان چاوچنۆكی ئەمریكایە و هەوڵدەدات مەرجەكانی خۆی بسەپێنێت كە واقیعی نین.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەمریكا ئامادەیە بۆ رێككەوتنێكی هاوسەنگ كە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت، ئێرانیش ئامادە دەبێت، چونكە هیچ كات مێزی گفتوگۆیان بەجێنەهێشتووە و دیپلۆماسییەت بنەمایەكی سیاسی جێگری وڵاتەكەیانە.
عەباس عراقچی ئاماژەی بەوەشكرد، پێنج خولی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا كە بە نێوەنگیری عومان بەڕێوەچوو، گەیشتە نیمچە لێكتێگەیشتن، بەڵام پێشنیارەكانی تاران لەلایەن واشنتۆنەوە رەتدەكرانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە