کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی کرایەوە

.

07:25 PM - 02/12/2025

 

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر داوای هاوڵاتییان و بە مەبەستی کەمکردنەوەی ترافیک، قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری کرایەوە.


سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند:  ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی/ فەرمانگەی شەقامی 100م، هەستا بە کردنەوەی هەردوو سایدی سەرەکی شەقامی 100م.


ئاماژەی بەوەشکرد، شەقامەکە لە ئاڕاستەی کەرکوک بەرەو ڕێگای قەرەداغ بەشێوەی ڕاستەوخۆیە، هەروەها سایدی ڕۆشتوو لە ڕێگای قەرەداغ بۆ تاسڵوجەوە، بەهۆی تەواو نەبوونی پردی تاسڵوجەوە دەخرێتەوە سەر ڕێگای سلێمانی – کەرکوک.


ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە کاتی کردنەوەی تەواوی شەقامی 100م بە فەرمی دەکەوێتە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو، بەڵام بەهۆی داواکاری زۆری هاووڵاتییان و بەمەبەستی کەمکردنەوەی لۆدی ترافیک و قەرەباڵغی شەقامەکە بەتایبەت بۆ بارهەڵگرەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانی ئەم بڕیارەی دا.


شارەوانی دەشڵێت، کارکردن و جێبەجێکردنی بڕگەکانی تری پڕۆژەکە لە سەرجەم سێکتەر و قۆناغەکانی تری شەقامەکە بەسەرپەرشتیی فەرمانگەی شەقامی 100م و لە لایەن کۆمپانیای جێبەجێکار بەردەوامی دەبێت تاوەکو تەواوکردنی سەرجەم بڕگەکان و کردنەوەی بەفەرمی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە