.
05:28 PM - 02/12/2025
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە ( ٣ و ٤ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: هاوکات هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە