.
05:22 PM - 02/12/2025
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی گرژییەکانی لاجانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ داوا لە حکومەت دەکەین کە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بدات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە قووڵی نیگەرانە لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجان لە هەولێر روویانداوە، داوا لە حکومەت دەکەین کە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، نیگەرانییەکانی ئەو خەڵکەش مافی رەوای خۆیانە و دەنگەکەیان دەبێت ببیسترێت، پەیامی هەرکییەکان و هەموو ئەوکەسانەی کە لەناو ئەو رووداوەدان گەیشت و داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین پابەندی یاسابن.
ئەوەشی خستەڕوو، گرژییەکان دەبێت بوەستن ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەین بۆ هاوکاری و گەڕاندنەوەی ئارامی و دەستەبەرکردنی داواکارییە رەواکانی هاونیشتمانیان، ئەمە ساتێکی هەستیارە بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان و دەبێت کورد بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە بەتایبەتی ئێستا کە کاتی پێکهێنانی حکومەتە لە بەغداد.
دەشڵێت، ئێمە ئامادەین کە کار لەگەڵ خۆپیشاندەران و لایەنی دەسەڵات بکەین بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی ئاشتییانە، وە دەبێت ناوچەکان لە هێزی سەربازی دابماڵرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە