.
02:11 PM - 02/12/2025
ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی عیراق كۆدەبێتەوە.
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عیراق "یۆنامی" لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات شەش بە كاتی بەغداد ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی عیراق كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا، محەمەد حەسان نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق كورتەیەك لەبارەیەی دوایین پێشهاتەكانی عیراق پێشكەش بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە