.
01:34 PM - 02/12/2025
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لەبارەی تانەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، تاوەكو ئێستا دەستەی دادوەری لە 60٪ـی ئەو تانانەی لە كۆمیسیۆنەوە وەریگرتوون، یەكلاكردووتەوە.
وتیشی، دەستەكە نزیكەی 428 تانەی هەڵبژاردنی رەتكردووەتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەكە بەردەوامە لە تەواوكردنی سەرجەم تانەكان لە ماوەی یاسایی خۆیدا، هەروەها ماوەكەش پەیوەستە بە ژمارەی تانەكانەوە.
رۆژانیی نۆ و 11ی مانگی رابردوو، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان حزب و لایەنەكان زیاتر لە 872 تانەیان پێشكەش بە كۆمیسیۆن كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە