.
10:42 AM - 01/12/2025
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كۆببێتەوە و ،گفتوگۆ لەبارەی پلانی كشتوكاڵیی پارێزگاكە بكات.
بەپێی نووسراوێكی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، كە ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجوومەنەكە كراوە و داوایان لێكراوە، رۆژی دووشەممە، بەشداریی لە دانیشتنێكی بەپەلەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بكەن، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پلانی كشتوكاڵیی پارێزگاكە.
ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ ئەنجومەنەكە 13هەمین كۆبوونەوەی ئاسایی بە ئامادەبوونی 10 ئەندام ئەنجامدا و ،چەند بابەتێكی خزمەتگوزاریی وەك دابەشكردنی نەوتی سپی ، پرۆژەكانی نیشتەجێبوون و دۆسییەی موختارەكانی شارەكە تاوتوێكران، بۆ یەكەمجاریش بوو ئەحمەد رەمزی ئەندامی پێكهاتەی توركمان و ئەحمەد حەمدانی ئەندامی پێكهاتەی عەرەبی، كۆتاییان بە بایكۆت هێنا و بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنیان كرد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە