.
11:13 PM - 30/11/2025
بە ئامادەبوونی عەتوان ئەلعەتوانی پارێزگاری بەغداد و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا و ئەندامانی ئەنجوومەن. بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی رێكارەكان بۆ دەستەبەركردنی شەفافیەت و و دادپەروەری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەغداد ناوی ئەو كەسانە راگەیەندرا كە بە گرێبەست دامەزراندنیان بۆ دەكرێت.
لە لێدوانێكدا پارێزگاری بەغداد رایگەیاند، ژمارەی داواكاران بۆ دامەزراندن گەیشتووەتە 505 هەزار و 906 كەس، پرۆسەكە لە رێگەی تیروپشكێكی ئەلیكترۆنیەوە ئەنجامدراوە بەپێی ماددەی 66ی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023 بۆ 2025.
هەروەها ئەلعەتوانی روونی كردەوە، پێوەرەكانی هەڵبژاردن بریتی بوون لە نمرەی دەرچوون، ساڵی دەرچوون و باری خێزانداری. لەهەمان كاتدا ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ بە بەردەوامی كاریان كردووە بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری لە هەڵبژاردنی ئەوانەی وەرگیراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە