.
11:04 AM - 10/11/2025
%13ـی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمار نەکردووە، بەهۆیەوە بەشەخۆراک و بەشەئاردی مانگانەیان بڕاوە، بەو هۆیەشەوە بڕیارە ئەمڕۆ پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کارابکرێتەوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بڕیارە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە تاوەکو 20-11-2025 ئەپلیکەیشنەکە کارا بکرێتەوە تەنیا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ئەوەی لە دەرەوە وڵات بوون یان دوورە دەست و بێ هێڵی ئینتەرنێت بوون یان بەهۆی نەشارەزاییان نەیانتوانیوە خۆیان تۆمار بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە دەستدەکرێت بە قۆناغی دووەم و هاووڵاتییان دەتوانن بەشێکی دیکەی زانیارییەکان لە پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمار بکەن.
هاوکات، لە قۆناغی دووەمدا چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە بەردەست دەبن لەوانە، خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاووڵاتیانمان لە تۆماركردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی پسوولە لە بریكارێک بۆ بریكارێکی دیکە، یان لە شارێك بۆ شارێکی دیکە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسوولەی خۆراكیان نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە