کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن: ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستی و ئەلیکترۆنی هاوشێوەی یەکتربوون

.

10:15 AM - 10/11/2025

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنیی دەنگدانی تایبەت هاوتای یەک بوون، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تا ئێستا چوار سکاڵا تۆمار کراون.


جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکان کۆتاییهاتووە، ئەنجامەکان هاوشێوەی یەکتربوون.


ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی لە ئەنجامەکان دڵنیابوونەتەوە، کۆپییەکی ئەنجامەکان رادەستی نوێنەری حیزب و هاوپەیمانییە سیاسییەکان کراوە.

 

ڕۆژی یەکشەممە 9ـی 11، بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عیراقدا دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەتدا بۆ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کردەوە و ڕێژەی دەنگدان 82.42% بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە