کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

.

10:08 AM - 10/11/2025

 

بەپێی پێشبیینەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچە شاخاویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.


کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاویەکان کەمێک زیاتر دادەبەزن بە ( 2 – 3 ) پلە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی


هەولێر : 27 پلەی سیلیزی


سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی


دهۆک : 25 پلەی سیلیزی


زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی


کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی


هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی


سۆران : 27 پلەی سیلیزی


حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی


گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە