.
10:43 AM - 09/11/2025
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماری پێشێلكارییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی راگەیاند و ئاشكرای كرد، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا زیاتر لە 600 سەرپێچی تۆماركراون، هاوكات دڵنیاییشیدا كە لەیەكەم رۆژی بێدەنگیی هەڵبژاردندا، پابەندییەكی باش هەبووە. لەوبارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا زیاتر لە 600 سەرپێچی لەلایەن حزب و هاوپەیمانی و كاندیدكانەوە تۆمار كراون٠
هاوكات بە وتەی نیبراس ئەبوسۆدە جێگری وتەبێژی كۆمسیۆن، سەبارەت بە یەكەم رۆژی قەدەغەی بانگەشە كە لەرۆژی شەممەوە دەستیپێكرد، رایگەیاند،لە یەكەم رۆژی راگرتنی بانگەشەدا هیچ پێشێلكارییەكی بەرچاو نەبووە كە پێویست بەدەستوەردان بكات، تەئكیدیشیكردەوە لەوەی، چاودێریی بەردەوامی ڕیكلام و بڵاوكراوەكان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەن و هەر كەسێك سەرپێچی بكات، ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگرنەبەر، ماوەی بێدەنگییەكەش تا كۆتاییهاتنی دەنگدان لەڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025 بەردەوام دەبێت، كۆمیسیۆن تەئكیدشی كردووەتەوە لەوەی، سزای جۆراوجۆری بۆ سەرپێچیكاران دیاریكردووە و بەپێی جۆری سەرپێچییەكە، سزاكەش دیاریدەكرێت٠
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە