.
09:48 AM - 09/11/2025
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق،كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان ئاگادار دەكاتەوە خۆیان لە هەندێك كار بەدووربگرن و دەڵێت، دەبێت بێلایەن بن و پەیوەندی لەگەڵ دەنگدەران دروست نەكەن.
لەوبارەیەوە نەبەرد عومەر سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، كۆمەڵێك رەفتار و كار هەن دەبێت ئەو كارمەندانی سندووق و بنكەكان دەپارێزن خۆیانی لێ بەدووربگرن، ئەگەرنا پاداشتەكانیان وەرناگرن.
تەئكیدیشی كردەوە لەوەی،دەبێت كارمەندان بۆ بەرژەوەندیی پڕۆسەی هەلبژاردن كاربكەن، نەك هەر بەرژەوەندییەكی تاكەكەسی یان سیاسی، بێلایەن بن و پشتگیری بۆ هیچ حزب و كاندیدێك نەكەن.
هەروەها نابێت دیاری یان خزمەتگوزاری لە هیچ لایەنێكی سیاسی وەربگرن و دەبێت دووربكەونەوە لە دەستێوەردان لە كاری حزبە سیاسییەكان و خەڵك. هەروەها پێویستە رێز لە نهێنیی دەنگدان بگرن، نەچنە ناو كابینەی دەنگدان و خۆیان لە پەیوەندیكردن لەگەڵ دەنگدەران بەدووربگرن بۆ رێگریكردن لە دروستكردنی كاریگەری لەسەر هەڵبژاردن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە