.
10:22 AM - 03/11/2025
نزار ئامێدی لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ تیمی حکومی یەکێتی لە بەغدا کۆبووەوە و، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد و پتەوکردن و کارا کردنی ئەدای سیاسی و ئیداریی یەکێتی لە چوارچێوەی دامودەزگاکانی دەوڵەتدا کرا و دووپات لە بەردەوامی ستراتیژی یەکێتی بۆ پشتگیری لە سەقامگیری سیاسی و کاری هاوبەشی لە نێوان بەغداد و هەرێمی کوردستان کرایەوە
هەر لە کۆبونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق و کارکردن بۆ سەرکەوتنی یەکێتی تاوتوێکرا و تەئکید لە یەکخستنی هەوڵە هەمەلایەنەکان کرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی ستراتیژی یەکێتی لە بەغداد روونکردەوە و رایگەیاند لەسەر بنەمای کاری پێکەوەیی لەگەڵ دۆستەکانمان کاردەکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان و زامنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان بە تایبەت مووچەو قووتی هاووڵاتیانمان ئەولەویەتی کارکردنمان دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە