کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەردانەکانی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بۆ کەرکوک: دووپاتکردنەوەی پێگە و گێڕانەوەی هەیبەت بۆ قەزێیی کورد “

.

07:37 PM - 27/10/2025

سەردانەکانی جەنابی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کەرکوک، کە بڕیارە سبەینێ بکرێت لەم قۆناغە نوێیەدا بۆ پاڵپشتی کردن لە لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  وە بۆ کورد، نیشانەی لێبڕاوییەکی مێژووییە بۆ شارەکە و درێژەپێدەری ڕێبازی سەرۆک مام جەلالە “

پێگەی ستراتیژی: سەرۆک تاڵەبانی بە جەختکردنەوەی لەسەر ئەوەی کەرکوک قوودسی کوردستانە"، بە ڕوونی پەیامی نیشتمانیی یەکێتی دەگەیەنێت، کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ماف و ناسنامەی کوردستانیی شارەکە نابێت “ 

 

سەرکەوتنی سیاسی: سەردانەکان پشتگیرییەکی ڕاستەوخۆن بۆ ئیدارەی نوێی شارەکە، کە بە دیپلۆماسییەتی ژیرانەی سەرۆک بافڵ وەرگیرایەوە. ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ گێڕانەوەی باڵانسی دەسەڵات بۆ کورد “

 

پەیامی پێکەوەژیان: گوتارەکانی جەنابی سەرۆک لەسەر بنەمای گوڵنەدانی مام" بوون، کە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بێ جیاوازی و پتەوکردنی برایەتی لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا، بۆ دوورخستنەوەی شارەکە لە گرژییەکانی ڕابردوو “

 

بوێری لە بڕیاردا: هەڵبژاردنی کەرکوک وەک شوێنی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، ئاماژەیە بەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لە ناوەندی کێشەکانەوە بڕیار دەدات، کە ئەمە کاریزما و لێهاتوویی سەرۆک بافڵ نیشان دەدات لە گرنگیی سیاسیدا “

 

بە کورتی، سەردانەکان نەک تەنها چالاکیی حزبی دەبێت، بەڵکو هەوڵێکی نیشتمانیی تۆکمە دەبێت بۆ جێگیرکردنی ئارامی و بەهێزکردنەوەی پێگەی کورد لە یەکێک لە هەستیارترین ناوچەکانی عێراق..

 

کارۆخ سەید ڕزگار

سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە