.
03:11 PM - 24/10/2025
ئەگەر تەواوکردنی پرۆژەی شەقامی فیدراڵی ئەرکی ئیدارەی هەولێرە و خۆی بە خاوەنی دەزانێت، کەواتە چەند ساڵە کە بەدەستی ئەنقەست دوادەخرێت و بووبوو بە گرێکوێرە بەهۆی جیاکاریی و نادادپەروەریی لە دابەشکردنی داهاتی هەولێر، بۆچی جێبەجێنەکراوە؟
لە کاتێکدا لەڕابردوودا و تەنانەت ساڵی پار ئەم کاتانە، ئەو دواکەوتنەیان دەخستە ئەستۆی یەکێتی و ئیدارەی کۆیە، لە میدیا فەرمی و سێبەرەکانیان دەیان هەواڵ و ڕاپۆرت و بەرنامەیان بۆ چەواشەکردنی خەڵکی شار لەسەر پەخش دەکرد..
ئێستاش کە لەسەر ئەرکی دامەزراوەی دارایی یەکێتی پرۆژەکە پارەدارکراوە و خراوەتە خزمەتی خەڵکی دەڤەرەکە، پێویست ناکات ئیدارەی هەولێر خۆی لێ بکاتە خاوەن و نیگەران بن کە بانگهێشت نەکراون بۆ مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەکە بەڕووی خەڵکدا، دواجار جێگری سەرۆکی حکومەت و ئیدارەی شارەکە و سەرۆکی فراکسێۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان هەموویان کەسانی بواری حکومین و بە سیفەتی حیزبی شەقامەکەیان نەکردوەتەوە.
ئەوە دوو هەڵمەتی هەڵبژاردنە، سەرۆکی حکومەت بەبێ بانگهێشتی وەزیرە تایبەتمەندەکانی حیزبەکانی دیکە، دەیان پرۆژە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکاتەوە و لە نموونەی شەقامەکان و بەنداوەکان و..هتد، تەنانەت پرۆژەکانی کەرتی تایبەتیش لەو ئیستغلالکردنە بەدەرنەبوون.. ئەگەر ئەوە بەحیزبیکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییە گشتی و تەنانەت تایبەتەکانیش نەبێت، ئەبێت چیتر بێت؟؟؟
#خەلیل_عوسمان
#کاندیدی_ژمارە_٥_ی
#لیستی٢٢٢ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بازنەی هەولێر
#ئێمە_هێزی_تۆین_لەبەغداد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە