.
11:53 AM - 24/10/2025
داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە .
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاوكردەوە، داهاتی یەك هەفتە، لە رۆژی 18ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ تاوەكو 24ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، بڕی 11 ملیار و 698 ملیۆن و 104 هەزار دیناری عیراقی بووە، بەشێوەیەك كە 79%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و 21%ی بەشێوەی چەك بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە