کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم: بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

.

09:57 PM - 05/10/2025

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، لەچالاكییەكدا لەسنووری ئیدارەی راپەڕین بازرگانێكی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لەئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی چواری ئەم مانگە لەسنووی ئیدارەی راپەڕین توانیان بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبەسەر بڕی پێنج كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ (ئەمفیتامین)بگرن، كەماددەكان بەمەبەستی ساغكردنەوە هێنرابوونە هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە