.
08:58 PM - 05/10/2025
ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان هۆشداری توند دەداتە حكومەتی كاتی سوریا و خودی ئەحمەد شەرع.
بەدران چیاكورد، راوێژكاری ئیدارەی خۆبەرێوەبەری لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، دواخستنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ـی ئادار لەلایەن دەسەڵاتداران لە دیمەشق، ئایندەی ڕێككەوتنەكە دەخاتە ژێر گومانەوە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، پرسی چەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات هێڵی سوورە و ناتوانرێت دانوستانی لەسەر بكرێت، چونكە ئەو چەكانە گەرەنتی بۆ پاراستنی ناوچەكانی ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری سوریا پێكدەهێنن.
هەروەها چیاكورد باسی لە دەستێوەردانەكانی توركیا لە كاروباری ناوخۆی سوریادا كرد و بە تێكدانی هەر هەوڵێك بۆ چارەسەری سیاسی لەو وڵاتەدا زانی و توركیای بەوە تۆمەتبار كرد كە لە پشت ئەو پێشێلكارییە بەربڵاوانەیە كە لە ناوچە داگیركراوەكانی باكوری سوریا ڕوودەدەن.
سەبارەت بە سیستمی حوكمڕانی لە سوریا چیا كورد تەئكیدی لەوە كردەوە كە سیستمی لامەركەزیی،یەكگرتویی خاكی سوریا دەپارێزێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە