کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شارەوانی سلێمانی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەكانی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی پاك دەكاتەوە

.

08:21 PM - 05/10/2025

سەرۆكایەتیی شارەوانی ساێمانی رایگەیاند: بەهۆی هاتنی وەرزی پاییز و باران بارین سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵدەسێت بەهەڵمەتێکی سێ ڕۆژی،  هەڵمەتەکە رۆژی ٣شەممە  ٧\١٠\٢٠٢٥ دەست پێدەکات لە سەعات 10ـی سەر لەبەیانی مەبەست لەهەڵمەتەکە پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکانی شەقام و کۆڵانەکانی شاری سلێمانییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: بۆ ئەم مەبەستە، لیژنەی فریاگوزارلە بەشەکانی خزمەتگوزاری و ئاوەڕۆ و ئامێرەکان و کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک هەڵمەتکە ئەنجامدەدەن

داواشدەكەن، "هاووڵاتییان بە تایبەت کاسبکاران و دوکانداران و خاوەن پێشانگاکان و خوێندنگاکان و  فەرمانگە حکومییەکان کە هاوئاهەنگبن لە پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵ و بارانەوەکانی بەردەمیان ".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە