.
07:47 PM - 05/10/2025
ئەمڕۆ پڕۆسەی زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی موڵكەكانی (كۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری) لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوەچوو، دواجار سەرجەم موڵكەكان كە ژمارەیان 60 موڵك بوو بە وەبەرهێنەرێك فرۆشرا، مەبەست لە زیادكردنەكە گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانەی حكومەت بوو كە لای كۆمپانیاكە كەڵەكەببوون.
كۆمپانیای چاڤیلاند بڕی 91 ملیار و 760 ملیۆن دیناری حكومەت قەرزارە، بە فرۆشتنی ئەو موڵكانەی قەرزەكانی پاكتاو دەبن.هەرچەندە زیادكردنەكە بەشێوەیەكی ئاشكرا ئەنجامدرا و دەرگای پێشكەشكردن بۆ هەموو كەسێك كرابووەوە، بەڵام سەرجەمیان لەلایەن وەبەرهێنێكەوە كڕدران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە