کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەحمەد شەرع : بونیادنانی سوریا لە ئەستۆی هەمووانە

.

04:00 PM - 05/10/2025

ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەری رایگەیاند، دوای چەندین ساڵ لەململانێ‌  ئەنجامدانی  هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی گەل نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگ لەقۆناغی راگوزەری دەكات .

ئەحمەد شەرع لەمیانی سەردانیكردنی بنكەكانی دەنگدان بە میدیاكانی راگەیاند،لە ماوەی چەند مانگێكدا توانیویانە دەست بە پرۆسەیەكی نوێی هەڵبژاردن بكەن و سورییەكانیش شانازی بەگواستنەوە لەقۆناغی شەڕ و ئاژاوە بۆ قۆناغی دامەزراوە و هەڵبژاردن دەكەن. 

راشیگەیاند، یاساكانی سوریا پێویستیان بە هەمواركردنەوە هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ مەرجەكانی قۆناغی نوێدا بگونجێت، ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمەڵێك یاسای هەڵپەسێردراو هەن كە دەبێت دەنگیان لەسەر بدرێت و جێبەجێبكرێن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی پرۆسەی بونیادنانی دەوڵەت.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ،بنكەكانی دەنگدان لە دیمەشق و چەند پارێزگایەكی تری سوریا شاهیدی جیاوازی بەشداریكردنیان بەخۆوە بینیوە، لەكاتێكدا سەدان كاندید ڕكابەری لەسەر 250 كورسی ئەنجومەنی گەل دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە