.
10:31 AM - 05/10/2025
پاش ئەوەی ڕۆژی ٣٠ـی مانگی ڕابردوو عیراق زیاتر پارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نارد بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی ١٧ شوێن دابەش بكرێت.
بەپێی خشتەی مووچەی وەزارتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی وەزارتەكانی كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، كارەبا، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، سەرۆكایەتییەكانی، هەرێم حكومەت، پەرلەمان، دیوان و لیواكان، یەكەی ٧٠ و ٨٠ ، پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەكان، ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن دابەش بكرێت.
جێگای ئاماژەیە، دوای ١١ ساڵ لە کێشەی نەوت و دوای نزیکەی ٣٠ مانگ لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە ڕۆژی ٢٧ـی مانگی ڕابردوو پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەرەو بەندەری جەیهان دەستیپێكردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە