کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بۆ ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت

.

01:23 PM - 03/10/2025

 

حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بە ناوی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرایەوە و بۆ ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت.


بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  و حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری  و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، پێشانگەکە کرایەوە، کە چەند رێوڕەسمێک تایبەت بە ژیاننامە و خەباتی سیاسی سەرۆک مام جەلال بەڕێوەدەچێت.


لە پێشانگەکەدا   173دەزگای چاپ و ناوەندی ناوخۆیی و بیانی لە 17 وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کردووە و هەزاران ناونیشانی کتێب بەردەست دەبن.


کردنەوەی پێشانگاکە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، خولی حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب  کرایەوە و بەكۆی دەنگیش ناونراوە خولی سەرۆك مام جەلال.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە