.
01:19 PM - 29/09/2025
* هیچ گرفتیك لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نەماوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم داواكارییەكان كە بریتین لە تەسلیمكردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی و هەناردەكردنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركی جیبەجێكردووە، بە وتەی دكتۆر نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ، ئەمڕۆ یان سبەینێ بەغدا تەمویلی مووچەی مانگی حەوت دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئەو زانیاریانەشی بەدەست گەلی كوردستان كەوتووە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حكومەتی بەغدا ئێستا سەرقاڵی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی خۆیەتی، بۆیە تا سەرجەم وەزارەت و دەستە و بەرێوبەرایەتیەكانی سەر بە حكومەتی عیراق مووچە وەرنەگرن ، بەغدا ناتوانێت مووچە بۆ هەرێم بنێرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە