.
01:09 PM - 29/09/2025
بەریتانیا هەنگاو دەنێت بۆ توندكردنەوەی مەرجەكانی پێدانی مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بە كۆچبەران، لەو بارەوە شەبانە مەحمود وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەوتەیەكدا لەكۆنفرانسی پارتی كرێكارانی بەریتانیا باسی لەسیاسەتی نوێی وڵاتەكەی بەرامبەر كۆچ كرد و رایگەیاند، بەریتانیا بیر لە توندكردنەوەی رێساكان دەكاتەوە سەبارەت بەچۆنیەتی نیشتەجێبوونی كۆچبەران بە شێوەیەكی هەمیشەیی لەوڵاتەكەدا، بە داواكردن لە داواكاران كە سوودی خۆیان بۆ كۆمەڵگا بسەلمێنن، باسی لەوەشكردووە، حكومەت بیر لەوە دەكاتەوە كە تەنها رێگە بە مانەوەی ئەو كۆچبەرانە بدات كە دەتوانن لەئاستێكی پێشكەوتوودا بەئینگلیزی قسە بكەن و تۆماری كاری خۆبەخشانەیان لە كۆمەڵگاكانیاندا هەبێت.
زۆربەی كۆچبەران ئێستا دەتوانن داوای مۆڵەتی نادیار بۆ مانەوە بكەن دوای پێنج ساڵ مانەوە لە بەریتانیا، ئەمەش پێگەیەك مافی ژیانی هەمیشەیییان پێدەدات لەو وڵاتە، بەڵام پارتی چاكسازی دژە كۆچبەری هەفتەی رابردوو ڕایگەیاندبوو، بیر لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نادیار بۆ مانەوە دەكەنەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە