کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ ترەمپ و ناتانیاهۆ لە كۆشكی سپی كۆدەبنەوە

.

10:45 AM - 29/09/2025


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەسەر پێشنیازی كۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە، وەڵامی ئەرێنی وەرگرتووە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئەیلولی 2025 دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سپی چاوی بە بنیامین ناتانیاهۆ بكەوێت و سەرۆكی ئەمریكا پلانەكەی بۆ ئاشتی كۆتایی جەنگی غەززە بۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بخاتەڕوو.


هاوكات، پێگەی ئەكسیۆس لە زاری لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل زۆر نزیكن لە گەیشتن بە رێككەوتن، ئەوەش دوای دانوستانەكانی نێوان ستیڤ ویتكوف نێردەی تایبەتی ئەمریكا و جارید كوشنەر زاوای ترەمپ، لەگەڵ ناتانیاهۆدا.


هەروەها ناتانیاهۆ رایگەیاند، وڵاتەكەی تاوتوێی دابینكردنی رێڕەوێكی ئارام دەكات بۆ دەرچوونی سەركردەكانی حەماس لە كەرتی غەززە، بەڵام بەپێی ئەو مەرجانەی دیاریكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە