.
09:27 AM - 29/09/2025
ئەمڕۆ پارەی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دابەش دەكرێت.
نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەكرێت.
وتیشی، ساڵانی رابردوو پارەی گەنمی هەولێر و دهۆك لە لقی بانكی ناوەندیی لە هەولێر دادەنرا، بەڵام ئەمساڵ لە بانكی بازرگانی عیراق ئەو بڕە پارەیە دانراوە، لەبەرئەوەی بە یەك گوژمەش نادرێت، داوایان لە وەزارەتی بازرگانی عیراق كردووە، بە یەك گوژمە پارەكەیان بۆ خەرج بكەن، بۆئەوەی لە هەولێر و دهۆكیش دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنم بكرێت.
وەزارەتی بازرگانی عیراق 57 ملیار دیناری وەك شایستەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان رەوانە كردووە، كە 25 ملیار دینار بۆ جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە، 20 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەولێر و 12 ملیار دیناریش بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە