کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كشتوكاڵی هەرێم : ماوەی قەدەغەی هاوردەكردنی پەتاتە درێژكرایەوە

.

11:52 AM - 14/01/2025

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ماوەی قەدەغەی هاوردەی پەتاتەی درێژكردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵدا هاتووە ، پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵی و تایبەت بە پارێزگاری و بایەخدانی زیاتر بە پرۆسەی بەبازاڕكردنی بەرهەمی خۆماڵیی پەتاتەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی پەتاتەی خواردن لە دەرەوەی وڵات، دوای 31ی كانونی دووەمی 2025، تا كۆتایی ساڵ .

 

ئاماژە بەوەشكراوە،  وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، نووسراوی فەرمیی ئاراستەی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری پێویستی كارگێڕی و یاسایی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە