کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەتەمەنترین حاجی ئەمساڵ گەیشتە سعودییە

.

05:47 PM - 11/06/2024

بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەکانی حەج بەتەمەنترین حاجی گەیشتە سعودیە.

ئاژانسەکانی هەواڵ لە سعودییە بڵاویانکردەوە، بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەتەمەنترین حاجی ئەمساڵ کە ناوی سارهودا ستیتیە و تەمەنی 130 ساڵە و خەڵکی جەزائیرە  لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی سعودیەوە گەشتی کردووە گەیشتە ئەو وڵاتە.

هاوکات ئاماژەیان بەوەشداوە، لەکاتی گەیشتنی ئەو حاجییە بەتەمەنە بۆ فڕۆکەخانە لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەخانەوە بە گوڵ پێشوازی لێکرا وە و خۆشحاڵی خۆیان بە هاتنی دەربڕیوە.

پێشتر لەلایەن وەزیری حەج و عومرەی وڵاتی سعودییەوە بڵاوکرایەوە  کە یەک ملیۆن و 200 هەزار حاجی لە هەموو جیهانەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەکانی حەجهاتوونەتە وڵاتی سعودییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە