کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جێگری سەرۆکی مالاوی و نۆ کەسی دیکە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەدا گیانیانلەدەستدا

.

03:37 PM - 11/06/2024

 

 لە ڕووداوێكی هاوشێوەی كەوتنە خوارەوەی هلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران، فرۆكەكەی ساولۆس چیلیما جێگری سەرۆكی وڵاتی مالاوی دیار نەما.

لەمبارەیەوە لازارۆس چاكویرا سەرۆكی مالاوی لە وتەیەكی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند، بەیانی ڕۆژی دووشەممە ئەو فرۆكەیەی جێگری سەرۆك و 9 كەسی تری  لە لیلۆنگۆی پایەتەختەوە دەگواستەوە بۆ فرۆكەخانەی شاری مزوزۆی نێودەوڵەتی ، بە هۆی خراپی دۆخی كەش و هەواوە لە سەر ڕاداڕ دیار نەماوەو ڕەنگە هەموو سەرنشینەكانی فرۆكەكە گیانیان لە دەستدابێت.

وتیشی،دوای ڕووداوەكە دەستبەجێ فەرمانی بە یەكەكانی سوپا كردووە بە دوای شوێنی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەدا بگەڕێن،بەڵام بەهۆی شاخاوی ناوچەكە و چڕی دارستانەكان تا ئێستا سەركەوتوو نەبوون لە كارەكەیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندییان بە وڵاتانی دراوسێ و هاوبەشە دیبلۆماسییەكان كردووە تا لە دۆزینەوەی فرۆكەكە یارمەتییان بدەن.

ئاسكراشیكرد، هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكا و نەرویج و ئیسرائیل و بەریتانیا، ئامادەیی خۆیان بۆ دۆزینەوەی فرۆكەكە پیشانداوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە