کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

براكانی یوسف

.

01:38 PM - 11/06/2024

براكانی یوسف

ستران عەبدوڵڵا

ویستیان یوسف بكوژن و دوایی یەكێك بۆ درێژەی حیكایەت، یان بۆ ناوكی خێرێك لە توێكلی شەڕدا وتی بابچێتە بنی بیر. براكانی جوود بوون و گەرەكیان بوو لە ڕێ دەمكوتی بكەن و شوێنە ونی بكەن. گشتیان گەلەكۆمەكێیان كرد، كەچی لە هەموو برسێتی و ساڵانی قاتی و قڕیدا داوای موعجیزەی لێ دەكەن و گەرەكیانە تا تەنگانە دەڕوا وە پێش كاروانی بدەن و كە كەوتنە تەنكایی و پشووی جەنگاوەری هاتەوە، تەنها خۆیان سرودەكان بڵێن و سێڵفییەكان بۆ ئەلبومی سەروەری بگرن.
لە هەكاری بە چەكی گەورە پیاویی گەورەیان پێكا و بۆ ئاشتیش نرخی فیشەكیان گەرەك بوو.
براكانی یوسف، میللەتیان كردە بوونەوەری تاقیكردنەوە و هەرچی خوا پێی ناخۆش بوو بە بەندەكانی خوایان كرد.
قیبلەی مافی چارەنووسیان بە (مزگەوتی زرار)ی هاوچەرخ چەواشە كرد و كەتنێكیان كرد دە ساڵە كورد لە بن باری دەرناچێت. بێگانە و ئەغیار، ناحەز و نەیاریان لە یوسف گاڵدا و ئەمرۆشیان كردە قوربانی ئەفسانەی دیزاین.
 براكانی یوسف داوا تیری هەلیان قۆستەوە، كەچی بێ پەروا و بلحێكیش دەناسین لاساران پەمپ دەدا گوایە (عوافی اللی یجیب نقش). لە جێی تانە لادان لە ناحەزانی دیموکراسیی دەچن نوقرچ لە کۆششی دیموکراتخوازان دەدەن!
 بەڵام چیرۆكی یوسف حیكایەتێكی پیرۆزە و هەر دەگاتە جێ. بە حوكمی مێژوو بێت، یان بە مەرەكەبی مۆر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە