کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەر ڕوداوەكەی هەولێر چەند كەسێك دەستگیركران

.

01:27 PM - 11/06/2024

 

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕوداوەكەی هەولێر چەند كەسێك دەستگیركراون و مێژووی كێشەكەش بۆ دە ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

 

ئومێد خۆشناو ، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ،ڕوداوەكە بەهۆی ئەوەوە بووە كە زەوییەك دراوە بە وەبەرهێنەرێك و پاشان لێی وەرگیراوەتەوە و دراوە بە وەبەرهێنەرێكی دیكە.

 

وتیشی، مێژووی كێشەكە دەگەڕێتەوە بۆ 10ساڵ لەمەوبەر و چەندكەسێكیش دەستگیركراون. 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە