کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاگر لە نەخۆشخانەی منداڵانی نەجەف كەوتەوە

.

01:12 PM - 11/06/2024

 

 ئاگرێكی گەورە لە نەخۆشخانەی شاری نەجەف كەوتەوە و كارمەندانی نەخۆشخانەكەش 41 ساوای تازە لە دایك بوویان ڕزگار كرد.

سەرچاوەیەكی ئەمنی شارەكە ڕایگەیاند،ئەمرۆ سێشەممە بەهۆی كارەباوە ئاگر لە بەشی منداڵانی نەبەكامی  نەخۆشخانەی ئەلزەهرای شارەكە كەوتەوە و تیمەكانی ئاگركۆژاندنەوەش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

وتیشی، تیمەكانی فریاكەوتن و كارمەندانی نەخۆشخانەكە توانیویانە دەیان ژنی نەخۆش رزگار بكەن .

هەر سەبارەت بەم بابەتە غەسان هاتف بەرێوەبەری نەخۆشخانەكە ڕایگەیاند، دوای ڕووداوەكە هەموو كارەكانی بەشی لەدایك بوون  و نەشتەرگەری نەخۆشخانەكە بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیراون و لە نەخۆشخانەكانی فوراتی ئەوسەت و حەكیم نەشتەرگەرییەكان ئەنجام دەدرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە