کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕاپـــەڕین و خەمی قوبــــــاد تاڵەبانی

.

11:05 PM - 10/06/2024

ڕاپـــەڕین و خەمی قوبــــــاد تاڵەبانی 

 

بنار محمد 

 

ئەو یەک دوو رۆژەی  قوباد تاڵەبانی لەراپەڕین بوو، گەڕاینەوە سەردەمی راپەڕین، ئەو کاتەی یەکێتی بە رابەرایەتیی سەرۆک مام جەلال جاڕی راپەڕینی دا، ئیتر شار و شارۆچکە و گوند و ناوچەکە لەسەر دەستی شێرە ژن و پێشمەرگە قارەمانەکان، کونی مشکیان لە بەعسییەکان کردە قەیسەری، هەر بیریان لای راکردن و خۆشاردنەوە بوو.

 

ئێستا و دوای زیاتر لە سێ دەیە لە حوکمڕانیی خۆماڵی، لەکاتێکدا بە بەرنامە دەویسترا دەڤەری راپەڕین و پشدەر و بیتوێن بخرێتە پەراوێزەوە، وا بینیمان ئەو پلانە نەگریسەش سەری نەگرت، بەڵکو بە سەردان و ئەجێندای پڕ کار و چالاکیی قوباد تاڵەبانی ئاهێک بە بەر دەڤەرەکەماندا هاتەوە، ئیتر سەردەمی فەرامۆشیی کۆتاییهات.

 

کردنەوەی پرۆژە و دەستکردنەوە بەکارکردن لە پرۆژە تەواونەکراوەکان و گەڕانەوە بۆ ئامێزی خەڵکی خۆمان، لەلایەن هێژا قوباد تاڵەبانییەوە، لەو کارە باشانەن کە هیوای پێ بەخشینەوە.

 

راپەڕین ئامێزی راستەقینەی یەکێتیەکەی سەرۆک مام جەلال و رەنگی سەوزی یەکێتی و داینەمۆی سەرکەوتنە بۆ داهاتوی کوردستان، لێرەوە بانگی حەقی یەکێتی بڵند بڵند لێدەدرێتەوە.

 

راپەڕین یەکێتی کردی و دەڤەرەکەش هەر سەوزپۆش دەمێنێتەوە، سەوزێک کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی دڵەکان و خزمەتکردنی خەڵک بێ، ئێ ئەو کارانەش هەر لە یەکێتی و قوباد تالەبانی دەوەشێتەوە.

 

ساڵوەگەڕی راپەڕینی پارساڵیش، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هاتە کنمان و بە دەنگی بڵند وتی دەڤەری راپەڕین بۆ یەکێتی کوانووی جۆشدانەوەی خەبات و قیبلەی خەباتی یەکێتییە و ئەرکمانە خزمەتتان بکەین و دەشیکەین و دەمانەوێ دڵی خەڵکەکەمان لە خۆمان رازی بکەین.

 

وا راپەڕین و یەکێتی دەستیان لە ملی یەکتر کردەوە، ئاوەدانی دەستیپێکردەوە، تا چاوبڕبکات دەبینین گەشبینی وەکو ئاڵای کوردستان دەشەکێتەوە لە راپەڕینی دەروازەی راماڵینی بەعس و قەڵای کوردایەتی.

 

 بەخێرهاتی، بەخێرهاتی بۆ راپەڕین، ببینە چۆن لە رانیەو دەڤەری پشدەر و بیتوێنەکەت چۆن یەکێتی گەز گەز باڵا دەکات، ببینە چۆن لە هەڵبژاردنیش سەوزتر دەبینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە