کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەرزشوانانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کۆبووەوە

.

06:39 PM - 10/06/2024

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین، لەگەڵ یانە وەرزشییەکانی سنوورەکە و تیپە میللییەکان و وەرزشوانانی دەڤەرەکە کۆبووەوە و گوێبیستی کێشە و گرفت و داواکارییەکانیان بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ (10ی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەچوو، یانە وەرزشییەکان داوایانکرد خولی تایبەتیان بۆ بکرێتەوە و پشتیوانی چالاکییە وەرزشییەکانیان بکرێت بەتایبەت خولەکانی کچان و ژنان.

لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا کۆمەڵێک لە داواکارییەکانیان دەستبەجێ جێبەجێ بکرێن و پێکهێنانی لیژنە بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی یاریگای حاجی ئاوا، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینی ڕاسپارد بەدواداچوون بکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تریان بەمەبەستی پێشخستن و بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزش لە ئیدارەی ڕاپەڕین و پشتیوانیکردن لە وەرزشکاران.

لە کۆبوونەوەکەدا یانە وەرزشییەکانی ڕانیە، سەنگەسەر، حاجی ئاوا، چوارقوڕنە بەشداربوون لەگەڵ یاریزانە دیارەکانی یانەکان لەگەڵ لیژنەی باڵای تیپە میللییەکان و ژمارەیەک لە وەرزشوانی تری سنوورەکە

.


WhatsApp Image 2024-06-10 at 6.33.16 PM(1).jpeg

WhatsApp Image 2024-06-10 at 6.33.16 PM.jpeg

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە