کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی ‏‎بەریتانیا لە عیراق کرد.

.

04:58 PM - 10/06/2024

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان كرا بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی بوونەتە بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسیی ناوچەكە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردن و دۆخی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان ئامانجی یەكێتی روونكردەوە و رایگەیاند، لابردنی بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بەشێوەیەكی بێگەرد كاری لەپێشینەمان بووە. كە ئەمەش هەنگاوە دروستەكە بووە و نەمانویستووە ئەزموونی هەرێمەكەمان بخەینە مەترسییەوە، پشت لە خواستی خەڵك بكەین و رەوتی دیموكراسی پاشەكشە بكات لە ناوچەكە.

لە بەشێکیتری دیدارەکەدا کێشەکانی نێوان هەولێر و ناوەند تاوتوێكران، سەرۆك بافڵ چارەسەری دەستوورییانەی كێشەكانی دووپاتكردەوە و راشیگەیاند، هەموو هەنگاوەكانمان لە بەغدا لەچوارچێوەی پاراستنی مافی خەڵك و بەرژەوەندییە باڵاكان بووە، هەر هەوڵێكیش دژی ئیرادەی گەلەكەمان هەبووبێت رەتمانكردووەتەوە. بێگومان سوپاسی هەموو دۆستەكانیشمان دەكەین كە پشتیوانی مافە  دەستوورییەكانی كورد بوون و هەوڵیان بۆ زامنكردنی داوە.

DSC04194 copy.jpg

DSC04167 copy.jpg

DSC04094 copy.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە