کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار بەرزدەبێتەوە

.

04:45 PM - 10/06/2024

ووتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی دەڵێت" دوای جەژن بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە"

جەبار گۆران ووتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پێسبینی دەکلڕیت لە دوای جەژن بەهای دیانری عیراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبێتەوە و بەرزبوونەوەی ئێستای بەهای دۆلار بەرامبنەر بەدینار کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت"


 هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەم کاتەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەزیاتر لە جەژن نزیک بوینەتەوە و هاوڵاتیان بەمەبەستی گەشتکردن  دۆلار دەکڕن و روو لەدە٤رەوەی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.


ووتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی ووتیشی" بەشێکی دیکەی نزمبوونەوەی بەهای دینار پەیوەندی بە خستنەڕووی دۆلارەوە هەیە لەلایەن بانکی ناوەندیی عیراقەوە کە بڕێکی کەمی خستووەتە بازاڕەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو، ئەوەش وایکردووە بەهای دۆلار بەرزببێتەوە، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە 197 کۆمپانیا لە لیستی پێدانی دۆلار دوورخرانەوە ئەوەش کاریگەری لەسەر بەهای دینار و دۆلار دانا.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا دۆخی ئابوریی عیراق تا رادەیەک جێگیرە و هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بەهای 100 دۆلار بگاتە 150 هەزار دینار .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە