کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی:پێویستە زانكۆی راپەڕین رۆڵی بنەڕەتی ببینێت لەگەشەپێدانی ناوچەكە

.

01:07 PM - 10/06/2024

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،لە رۆژی دووەمی سەردانەكەیدا بۆ ئیدارەی راپەڕین، بە ئامادەبوونی ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، دكتۆرە پەیمان رەمەزان ئەحمەد، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەگەڵ ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین باسیان لە كەموكوڕییەكانی زانكۆكە كرد و ،رۆئیای خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا لە ئیدارەی راپەڕین خستەڕوو.دواتر جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ، بە ئاماژەدان بە گرنگیی زانكۆ لە داڕشتنی پلان و سیاسەت لە كەرتە جیاوازەكاندا، تەئكیدی كردەوە كە دەبێت زانكۆی راپەڕین رۆڵی بنەڕەتی ببینێت لە گەشەپێدانی ناوچەكە لە بوارە جیاوازەكاندا. هەر لەم چوارچێوەیەشدا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشە و كەموكوڕییەكانی زانكۆ دەربڕی.لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە كرد ،كە دەبێت زانكۆكان خۆیان لەگەڵ بازاڕدا بگونجێنن و زانیاری و داتای ورد كۆبكەنەوە ،لەسەر پێویستییەكانی بازاڕی كار، بۆ ئەوەی هێزی كاری شارەزا بۆ بازاڕی كار پەروەردە بكەن. 

لە تەوەرێكی تردا  قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بەوەی ئیدارەی راپەڕین ناوچەیەكی شیاو و بەپیتە بۆ كشتوكاڵ و، گەشتوگوزار و پیشەسازی خۆراك، تەئكیدی كردەوە كە پێویستە زانكۆی راپەڕین پلانی تۆكمە دابنێت بۆ پەروەردەكردنی هێزی كاری شارەزا، بۆ گەشەپێدانی ئەو كەرتانە لە ناوچەكەدا و هاوكاتیش بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەو بوارانە و بوارەكانی تریشدا یارمەتیدەری حكومەت و كەرتی تایبەت بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە