کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ حكومەتی عیراق بێ ئەنجام بوو

.

10:20 PM - 09/06/2024

 

كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ حكومەتی عیراق بێ ئەنجام بوو.

بەمەبەستی جێبەجێكردنی رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كورستان لە بەغدا، كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی لەنێوان حكومەتی عیراق ، هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان بەڕێوەچوو.

بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان ئامانج لە سەردانەكەی وەفدی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق، بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆكان لەنێوان حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ و، دانانی میكانیزمی چارەسەر بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ، بابەتی سەرەكی كۆبوونەوەكە بریتی بووە لە تاووتوێكردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و گواستنەوەی لە رێگەی بۆری جیهانەوە، هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا رێككەوتن نەكراوە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، حكومەتی عیراق سووربوونی لەسەر تەرخانكردنی تەنها 6 دۆلار بۆ دەرهێنانی بەرمیلێك نەوت لەكێڵگەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتكردووەتەوە، بەڵام كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان بەو بڕە پارەیە قایل نەبوون و كۆوونەوەكان ئەنجامی نەبووە، بەڵام بڕیارداروە كۆبوونەوەكانی نێوانیان بەردەوام بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە