کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە مەڵبەندی دیراساتی گشتی سیمیناری (دیدی ستراتیجی نوێی تورکیا) پێشکەشکرا

.

12:40 PM - 09/06/2024

مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانیدا بۆ پەرەپێدانی بیری ستراتیجی لە هەفتەی دووەمدا سیمینارێکی بۆ نووسەر و سیاسەتمەدار فەرید ئەسەسەرد لەژێر ناوی (دیدی ستراتیجی نوێی تورکیا) رێکخست.

بە ئامادەبوونی د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی سیمینارێک بۆ نووسەر و سیاسەتمەدار فەرید ئەسەسەرد لەژێر ناوی (دیدی ستراتیجی نوێی تورکیا) رێکخست و تیایدا دیدی ستراتیجی نوێی تورکیای بە وردی  خستەڕوو.


فەرید ئەسەسەرد، لە سیمینارەکەیدا باسی لە رۆڵی تورکیا و رەهەندە مێژوویەکەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە تورکیا لەسەر بنەمای هێز دروست بووە، پەیوەست بە هەڵکەوتە جوگرافیاکەشی وایکردووە هەمیشە یەکێک بێت لە وڵاتە گرنگەکانی ناوچەکە.


هاوکات پرسی دیموکراسی، مافی نەتەوەکانی تورکیا بەتایبەت کورد و پرسی ئاو لەو تەوەرانە بوون کە بە درێژی باسیان کرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە